دوای ئه‌و هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌ی ئێران كردیه سه‌ر ئیسرائیل، به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كه‌ن و دواین هه‌ڵوێستی تارانیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌كه‌یان به چركه ده‌بێت.
شه‌وی رابردوو هێرتزێل هالوی سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه‌كانی ئیسرائیل، زۆر به راشكاوی گوتی، ئیسرائیل وه‌ڵامی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی ئێران ده‌داته‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه نه‌كرد كه وه‌ڵامه‌كه‌یان به چ شێوه‌یه‌ك و كه‌ی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌كه‌ی زیاتر كردووه.
پێشتر زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا داوایان له ئیسرائیل كردووه ددان به‌خۆیدا بگرێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران‌دا هیچ هه‌ڵوێستێك وه‌رنه‌گرێت.
ئه‌بولفه‌زڵ شكارچی گوته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرد و گوتی، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان زۆر به‌هێزتر و به‌گوڕتر له هێرشه‌كه‌ی 13 له‌سه‌ر 14ی مانگ ده‌بێت.
جاری پێشوو كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان 12 رۆژی خایاند، ئه‌مجاره درێژه ناكێشێت.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، هاوكات عه‌لی باقری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌ره‌ی ئێران بۆ كاروباری سیاسی گوتی، ئه‌مجاره به‌رپه‌رچدانه‌وه‌كه‌یان به چركه ده‌بێت و ته‌لئه‌بیب ده‌كه‌نه ئامانج و جاری پێشوو كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان 12 رۆژی خایاند، ئه‌مجاره درێژه ناكێشێت.
له شه‌وی 13 له‌سه‌ر 14ی ئه‌م مانگه ئێران به نزیكه‌ی 350 مووشه‌ك و درۆن، ئیسرائیلی كرده ئامانج، هیچ درۆنێك نه‌یتوانی بگاته ئاسمانی ئیسرائیل و له رێ ته‌قێنرانه‌وه، نیوه‌ی مووشه‌كه‌كانیش به هۆكاری جیاواز له رێ كه‌وتنه خواره‌وه، نیوه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ش كه گه‌یشتنه ئیسرائیل، له ئاسمان ته‌قێنرانه‌وه و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان كه‌وتنه خواره‌وه و به هۆیه‌وه ته‌نیا یه‌ك منداڵی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ بریندار بوو.
ئێران له تۆڵه‌ی كوژرانی ئه‌و حه‌وت فه‌رمانده‌یه‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌ی ئێران له دیمه‌شق، هێرشه‌كه‌ی كرد.