مایكڵ نایتس شاره‌زا له بواری میلیشیاكانی ئێران له په‌یمانگای واشنتن ئاشكرای ده‌كات، كه‌تایبی حزبوڵای عێراق، به‌شێكه له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مه له كاتێكدا گرووپه‌كه به میلیشیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له قه‌ڵه‌م دراوه و له لیستی تیرۆردایه، ئاشكرایه حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پاره‌دار ده‌كرێت و به یاسا به‌شێكه له پێكهاته‌ی به‌رگریی عێراق.
نایتس ڕه‌خنه له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت و
ده‌ڵێ، پێویسته جۆ بایدن به سوودانی بڵێ، تۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌موو هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌یت و كه‌تایبی حزبوڵا كه به ئاشكرا ڕای گه‌یاندووه میلیشیایه‌كی سه‌ربه ئێرانه، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه پاره‌دار ده‌كرێت، ئێسته ئه‌و میلیشیایه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكایه و پێویسته پاره‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌و گرووپه ببڕن.
شاره‌زاكه‌ی بواری میلیشیا ئێرانییه‌كان ده‌ڵێ، له‌م هێرشه‌ی دوایی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر میلیشیا عێراقییه‌كان، درۆنه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌بو باقر سه‌عیدیان كوشت كه فه‌رمانده‌ی كه‌تایبی حزبوڵای عێراق بوو و ناسنامه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه كه‌تایب به‌شێكه له حه‌شد و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ ددان به‌و ڕاستییه‌دا بنێت.
ئەبو فەدەک خامنەیی بە فەرماندەی خۆی دەزانێت کەچی مەعاشەکەی لەسەر حکوومەتی عێراقە
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سه‌ربازیی حه‌شدی شه‌عبی كه‌سێكه به ناوی عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوی كه ناسراوه به "ئه‌بو فه‌ده‌ك"، ئه‌م فه‌رمانده‌یه به ئاشكرا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ڕای گه‌یاند، خامنه‌یی به فه‌رمانده‌ی خۆی ده‌زانێت، ئه‌مه له كاتێكدا حه‌شد مانگانه دوو ملیار و شه‌ش هه‌زار دۆلار له عێراقه‌وه وه‌رده‌گرێت.
كه‌تایبی حزبوڵا به‌شێكی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی پێك ده‌هێنێت و كاریگه‌ریی ته‌واویان به‌سه‌ر حه‌شده‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ندان كاری تێكده‌رانه‌یان به‌رانبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام داوه، وه‌ك ڕفاندنی ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ كه قوتابییه‌كی دكتۆرا بووه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك نیوه ئیسرائیلی و نیوه ڕووسی بووه، له زانكۆی ''پرینستۆن'' خوێندوویه‌تی، قوتابییه‌كه بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه هاتووه‌ته عێراق و له‌لایه‌ن میلیشیاكانی كه‌تایبی حزبوڵاوه ڕفێنراوه.
به گوته‌ی مایكڵ نایتس، ده‌بێت كۆشكی سپی و پنتاگۆن سوور بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوودانی ئه‌ندامانی كه‌تایبی حزبوڵا له ڕیزه‌كانی حه‌شد ده‌ربكات و پاره‌یان نه‌داتێ، به پێچه‌وانه‌وه نه‌بوونی كردار له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه ده‌بێت شه‌رمه‌زار بكرێت.
جێی باسه له دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و سوودانی، پنتاگۆن به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له به مۆدێرنكردنی سه‌رجه‌م هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق كراوه، به‌ڵام به دیاریكراوی باس له كه‌تایبی حزبوڵا و به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایه نه‌كراوه.