ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا، نیگه‌رانه له ڕۆژئاوا و ڕه‌خنه‌ی توند له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ده‌گرێت به‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كه بە بیانووی ئه‌وه‌ی ئۆكراینا ئه‌ندامی ناتۆ نییه پاڵپشتییان بۆ كیێڤ سنوورداره، به‌ڵام له هێرشی مووشه‌كی ئێران‌دا بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به بێ ئه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب له ناتۆدا بێت، هه‌مووان مووشه‌ك و درۆنیان بۆ خسته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی نیسان، پێگه‌ی ''
پۆلیتیكۆ'' نیگه‌رانیی زیلینسكی و لایه‌نگرانی ئۆكراینای ئاشكرا كرد و زیلینسكی ده‌ڵێ، دوو ساڵه ئۆكراینا له ژێر به‌زه‌یی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی ڕووسیادایه، به‌ڵام ڕۆژئاوا ئاماده نه‌بووه فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ هه‌ڵفڕێنێت و مووشه‌كه ڕووسییه‌كان بخاته خواره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆكراینا ئه‌ندام نییه له ناتۆ و ماده‌ی ژماره پێنجی هاوپه‌یمانێتییه‌كه نایگرێته‌وه (كه بریتییه له یه‌كێك بۆ هه‌مووان، هه‌مووان بۆ یه‌كێك)، بۆیه به شێوازێكی ڕژد ناهاتوونه‌ته پێشه‌وه بۆ پاراستنی كیێڤ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانی مووشه‌كه فشۆڵه‌كانی ئێران كه چه‌ندان قات له مووشه‌كه‌كانی ڕووسیا بێ كاریگه‌ریترن، به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌یان فڕاند و هه‌موو مووشه‌ك و درۆنه‌كانی ئێرانیان له چه‌ند چركه‌یه‌كدا به‌ردایه‌وه.
تا ئێستە ڕۆژئاوا شەڕی ڕاستەوخۆی بۆ ئۆکراینا نەکردووە
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه چه‌ند سیستمێكی به‌رگری و تانكی مۆدێرن دراوه‌ته ئۆكراینا، به‌ڵام تا ئێسته ڕۆژئاوا شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی بۆ ئۆكراینا نه‌كردووه و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ تێكشكاندنی مووشه‌كه ڕووسییه‌كان به‌كار نه‌هێناوه، ئێسته زیلینسكی نیگه‌رانه و داوا ده‌كات ڕۆژئاوا به هه‌مان چاوی ئیسرائیل ته‌ماشای ئاسایشی ئۆكراینا بكه‌ن و به زووترین كات ئۆكراینا له هێرشه‌كانی ڕووسیا بپارێزن.
بڕیاره به‌منزیكانه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه و ناردنی هاوكاری زیاتر بۆ ئۆكراینا و ئیسرائیل بكرێته یاسا.