ئەو کچە منداڵەی بەهۆی هێرشەکەی ئێران نێردرایە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕ دایە

:: PM:05:17:16/04/2024 ‌
پێگەی ''تایمزی ئیسرائیل'' ئاشکرای کرد، ئەو کچە تەمەن حەوت ساڵانەی کە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بریندار بوو، هێشتا لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکان دایە. 

ئەمڕۆ سێشەم 16ی نیسان، ئاشکرا کرا کە کچە منداڵەکەی کە بەهۆی هێرشەکەی ئێرانەوە بریندار کرا، لە دۆخێکی زۆر دژوار دایە و شەڕ لەگەڵ مەرگدا دەکات، ئامینە حەسوونە ناوی ئەو کچە بوو کە بەهۆی هێرشەکەوە بریندار بوو و بە ڕەگەز فەلەستینییە و مسوڵمانە، ئێستە ئامینە ڕەوشی تەندروستیی خراپە و لە سەنتەری پزیشکی ''سۆرۆکا'' لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دەژی. 

دکتۆر ئیسحاق لازار کە پزیشکی تایبەتی ئامینەیە دەڵێ، ڕەوشی تەندروستیی ئامینە زۆر خراپە و پزیشکانی دەمار چرکە بە چرکە لەگەڵ ئامینەن بۆ درێژەدان بە ژیانیی.  

ئێران لە هەڵدانی 300 مووشەک و درۆن تەنیا کچێکی تەمەن حەوت ساڵانی بریندار کرد.


وشە - ئارا هێمن