مه‌كۆی گه‌رمیانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یه‌نراوێكیان له‌باره‌ی سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی بۆ سنووره‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، سه‌ردانی ناوبراو ته‌نیا نمایشه و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه.
مه‌كۆی گۆڕان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له ساڵوه‌گه‌ڕی 36 ساڵه‌ی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال، قوباد تاڵه‌بانی، سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ی بۆ گه‌رمیان ئه‌نجام دا. له‌كاتێكدا، خه‌ڵك و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئه‌نفال چاوه‌ڕوانی هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ئازیزانیان بوون له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام جگه له دانانی تاجه‌گوڵینه‌یه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیچی تری پێ نه‌بوو.
هه‌روه‌ها روونكراوه‌ته‌وه كه سه‌باره‌ت به‌شاری كفرییش ئه‌و پڕۆژانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی كردنیه‌وه و یان به‌ڵینی پێدابوون بكرێنه‌وه، به‌شێكی زۆریان به‌رهه‌می مانگرتوانی شاری كفری بووه و پێشتر به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیان دراوه، بۆیه "ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له گه‌رمیان بڕوای نه‌گۆڕمان به خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مان هه‌یه بێ منه‌ت كردن و پێ فرۆشته‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین، كه جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌و ده‌یان پڕۆژه‌ی كه له گه‌رمیان هه‌بوون و له‌كار كه‌وتوون به‌گڕبخستبایه‌ته‌وه، نه‌ك ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی چوار ساڵ پێش ئێسته به‌خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی گه‌رمیان بفرۆشێته‌وه".