ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیسرائیلی كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت رایان گه‌یاندووه، وه‌ڵامی ئیسرائیل بۆ هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی، بێگومان ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ وه‌ڵامی ئیسرائیل به‌رله ده‌ستپێكردنی جه‌ژنی فه‌سیحی یه‌هوودییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێ،جشه‌م 18ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئیسرائیل ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، دوور نییه وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئێران، بریكاره‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه بگرێته‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یش به‌هێز ده‌بێت، یان ره‌نگه ئیسرائیل هێرشی سیبرانی بكات و به‌وه‌یش تواناكانی ئێران لاواز بكات.
وه‌ك به‌رپرسانی ئیسرائیل باسی ده‌كه‌ن، 30ی ئه‌م مانگه "نیسان" دروست ده‌كاته جه‌ژنی فه‌سیحی یه‌هوودییه‌كان، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به‌رله‌ئه‌وه‌ی بگاته رۆژی جه‌ژنه‌كه، ئیسرائیل ده‌ستی خۆی بوه‌شێنێ و وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێران بداته‌وه. به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه ئه‌و بۆچوونه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه به‌رله 30ی مانگك، ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
لە ترسی هێرشە چاوەڕوانکراوەکە بەرپرسانی ئێران لە ژێر زەویدا دەمێننەوە
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه زۆر له به‌رپرسانی ئێرانی له‌ترسی هێرشی ئیسرائیل، شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان گۆڕیوه و هه‌ندێكیشیان له ژێر زه‌وی خۆیان شاردووه‌ته‌وه.
له شه‌وی 13 له‌سه‌ر 14ی ئه‌م مانگه ئێران به نزیكه‌ی 350 مووشه‌ك و درۆن، ئیسرائیلی كرده ئامانج، هیچ درۆنێك نه‌یتوانی بگاته ئاسمانی ئیسرائیل و له رێ ته‌قێنرانه‌وه، نیوه‌ی مووشه‌كه‌كانیش به هۆكاری جیاواز له رێ كه‌وتنه خواره‌وه، نیوه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ش كه گه‌یشتنه ئیسرائیل، له ئاسمان ته‌قێنرانه‌وه و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌كیان كه‌وتنه خواره‌وه و به هۆیه‌وه ته‌نیا یه‌ك منداڵی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ بریندار بوو.
ئێران له تۆڵه‌ی كوژرانی ئه‌و حه‌وت فه‌رمانده‌یه‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌ی ئێران له دیمه‌شق، هێرشه‌كه‌ی كرد.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئیسرائیل هه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه بداته‌وه و له‌و كاته‌شدا له‌وانه‌یه دیسان وه‌ڵامی ئێران و دواجار جه‌نگی لێ بكه‌وێته‌وه.