جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له ئیسرائیل نه‌كردووه تا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێران بداته‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می جۆ بایدندا زۆر لاوازتر بووه، بۆیه پێی وایه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به خۆیدا بچێته‌وه و هانی ئیسرائیل بدات وه‌ڵامی ئێران بداته‌وه نه‌ك پێشی پێ بگرێت.
بۆڵتن له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێداگری ده‌كات كه ئیسرائیل به وه‌ڵامێكی زۆر توند، ده‌بێ ئه‌وه به وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران بسه‌لمێنێت كه واشنتن به‌هێزه و لاواز نییه.
ئه‌و رۆژێك دوای هێرشه‌كه‌ی ئێرانیش، داوای كرد هه‌ڵوێستێكی رژد به‌رانبه‌ر به ئێران بگیرێته‌به‌ر و ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكرێنه ئامانج.
ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكرێنه ئامانج.
بۆڵتن به توندی ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی بایدن گرتبوو و گوتبووی، ته‌نانه‌ت هێرشی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌شێكه له‌و ستراتیجه‌ی له دژی ئیسرائیل دانراوه و ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه ئیسرائیل به بازنه‌یه‌كی ئاگرین گه‌مارۆ بدرێت.
له شه‌وی 13 له‌سه‌ر 14ی ئه‌م مانگه ئێران به 350 مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل به‌ڵام 99%ی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی له ئاسمان ته‌قێندرانه‌وه و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌ك كه‌وتنه خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بوو و ته‌نیا منداڵێكی مسوڵمانی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ بریندار بوو.
ئێران ئه‌و هێرشه‌ی له تۆڵه‌ی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌كه‌ی له دیمه‌شق ئه‌نجام دا كه به هۆیه‌وه حه‌وت فه‌رمانده‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كوژران.