به‌منزیكانه ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی غه‌زه‌وه، سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازیی لێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی نیسان ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' بڵاوی كرده‌وه، ئه‌ردۆغان بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای شه‌ڕی غه‌زه‌وه، پێشوازیی له ئیسماعیل هه‌نییه ده‌كات، له ساڵانی پێشوو هه‌نییه و ئه‌ردۆغان پێوه‌ندیی پته‌ویان هه‌بووه و حه‌ماس یه‌كێكه له چالاكترین باڵه‌كانی ئیخوان موسلیمین، ئه‌مه‌یش ده‌كاته دارده‌سته‌ی ئه‌ردۆغان.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ده‌وحه، چاوی به هه‌نییه كه‌وتووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌زه كراوه، ڕێوشوێنه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌نییه بۆ ئه‌نكه‌ره تاوتوێ كراوه.
ئەردۆغان کار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی دەکات
هاكان فیدان دووپاتی له سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستین، كاری له پێشینه‌ی توركیایه و داكۆكی له مافی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات.
به‌مدواییه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره و ته‌لئه‌بیب كه‌لێنی گه‌وره‌ی تێكه‌وتووه، دوێنێ ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا دروشمی ''مردن بۆ ئیسرائیل''ی به‌رز كرده‌وه كه دروشمی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه و بۆ یه‌كه‌مین جاره سه‌رۆكێكی توركیا ئه‌و قسه‌یه بكات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ردۆغان پێشوازی له سه‌ركرده باڵاكه‌ی حه‌ماس بكات، له دوای شكستی ئاك پارتی له هه‌ڵبژاردنی گه‌وره شاره‌وانییه‌كانی توركیا و بردنه‌وه‌ی جه‌هه‌په له ئیستانبوڵ و پارتی ده‌م له ناوچه كوردییه‌كان، ئه‌ردۆغان كه‌نار گیر بووه و زیاتر له دنیا دابڕاوه.