دامه‌زراوه‌ی world press photo وێنه‌یه‌كی ئاژانسی رۆیته‌رزی به باشترین وێنه‌هه‌واڵ بۆ ساڵی 2024 ده‌ستنیشان كرد.
وێنه‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سالم هه‌واڵنێر و فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی رۆیته‌رز گیراوه و بریتییه له ژنێك ته‌رمی كفنكراوی منداڵێكی له باوه‌ش گرتووه.
سالیه‌ی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو كه له‌گه‌ڵ دایك و خوشكی به‌هۆی بۆردمانكردنی خان یونس كوژرا.
سێ هه‌زار و 800 فۆتۆگرافه‌ر له 130 وڵاتی دنیا له پێشبڕكێی ساڵانه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌دا به‌شدارییان كردبوو.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، به‌رهه‌می زیاتر له سێ هه‌زار و 800 فۆتۆگرافه‌ر له 130 وڵاتی دنیا له پێشبڕكێی ساڵانه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌دا به‌شدارییان كردبوو.
جێی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ رێكخراوی یونیسێف بڵاوی كرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی غه‌زه‌وه، سه‌رووی 13 هه‌زار و 800 منداڵی فه‌له‌ستینی له‌و كه‌رته كوژراون.
به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كرد، لانی كه‌م هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ و خه‌ڵكی سڤیل بوون كوژران و 240 كه‌سی تر به بارمته گیران، ئه‌م رووداوه وه‌ڵامی ئیسرائیلی لێ كه‌وته‌وه و شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر هه‌ڵگیرساوه كه تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئاماری فه‌رمیی دامه‌زراوه ته‌ندروسییه‌كانی غه‌زه، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه سه‌رووی 33 هه‌زار كه‌س كوژراون و سه‌رووی 76 هه‌زار كه‌سی تر بریندار بوون، قوربانیی سه‌ره‌كیی جه‌نگه‌كه‌ش منداڵانن.