دژی هێلكەی قاچاخی سنووری یەكێتی لە هەولێر خۆپێشاندان كرا

:: PM:03:00:18/04/2024 ‌
خاوەن پڕۆژەكانی هێلكە لە شاری دهۆكەوە، هاتوونەتە هەولێر بەیەكەوە لە بەردەم وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، داوای رێگریی لە هاتنی هێلكەی قاچاخ دەكەن.

هێنانی هێلكەی قاچاخ لە سنووری باشماخەوە بووەتە كێشیەكی گەورە بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان بەردەوام زیانیان پێ دەگەیەنێت، ئەمەیش وایكردووە لەو سنوورە بێهیوا بن و بێنە بەردەم وەزارەتی كشتوكاڵ، خۆپێشاندان بكەن و داوای راگرتنی ئەو هێلكەیە بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی نیسان، فارووق عزەدین یەكێك لە خۆپێشاندەران بوو، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێمە نوێنەرایەتیی زیاتر لە خاوەن 90 كێڵگەی پەلەوەری دەكەین كە هاتنی هێلكەی قاچاخ زیانی لێ داوین.

باسی لەوەش كرد، جگە لەوەی زیانی بەئێمە گەیاندووە، هێلكەی خراپ و بێ كوالێتی زۆرە كە دێتە هەرێمی كوردستان و داوای راگرتنی دەكەین، چونكە زیانی هەیە بۆ تەندروستیی هەمووان.

روونی كردەوە كە هاتوونەتە بەردەم وەزارەت، تا وەزیری بڕیاری خۆیەتی وەك خۆی جێبەجێی بكات كە راگرتنی هێلكەی هاوردەیە لە ئێران و توركیا بۆ هەرێمی كوردستان.




وشە - رامیار جەواد