عەتا سەراوی ئۆتۆمبێلێك لە دوام بوو

:: PM:02:16:19/04/2024 ‌
دوای تەقینەوەكەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ كە ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی كرایە ئامانج، ئەو بەرپرسە رای دەگەیەنێت، كارێكی پلان بۆ داڕێژراو بووە.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی نیسان، عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی، رای گەیاند، ئۆتۆمبێلەكە خۆم شوفێر بووم و دوای هاتنە خوارەوە بەماوەی سێ‌ دەقە تەقینەوەكە رووی دا.

زیاتر گوتی، من هیچ شتێكی گوماناویم نەبینیەوە، تەنیا ئەوە نەبێت پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە رابگرم لە ئاوێنەوە سەیرم كرد ئۆتۆمبێلێكی تر لەو كۆڵانەی هاتمە دەرەوە دیار بوو لەدوام بوو، بەڵام دواتر ئەویش دیار نەما.

باسی لەوەش كرد، ئامانجەك من بووم، ئێمە رزگارمان بوو، بۆیە هەركەسێك شتێكی هەیە لەگەڵم پێویستە بەرانبەرم وەكو پیاو رووبەروو ببێتەوە نەوەكو بەو نامەردییە.

بەپێێ‌ زانیارییەكانی "وشە" رووداوەكە بە دوور كیلۆمەتر و نیوێك لە دووری ماڵەكەی ساراوی رووی داوە، ئێستە سەرجەم كامێراكانی ئەو شوێنە لەلایەن ئاسایشەوە براوە.



وشە - رامیار جەواد