دوای رۆژێك له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئاشكرابوو ئه‌و ناوه‌نده گرنگه‌ی له ئیسفه‌هان كرایه ئامانج چ شوێنێك بووه.
رۆژنامه‌ی ''نیویۆرك تایمز''ی ئه‌مه‌ریكی رای گه‌یاندوو، وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرد ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، ناوه‌ندی به‌رگریی مووشه‌كیی s300 پێكراوه و زیانێكی زۆری پێ گه‌یشتووه.
بەگوێرەی رادیۆ
فەردا، رۆژنامه‌كه پێداگریی كردووه كه زیانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌كه بووه و له‌و خاڵانه‌ی ده‌وروبه‌ر هیچ زیانێك نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵی ''ئه‌ی بی سی نیوز''یش له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی ئیسرائیل له ئیسفه‌هان كردیه ئامانج، ناوه‌ندێكی به‌رگریی مووشه‌كییه، بۆیه دامه‌زراوه تا دامه‌زراوه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز بپارێزێت و ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و ناوه‌نده به ته‌واوی له‌ناو چووبێت.
پێویسته بگوترێ له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئێران له 13 له‌سه‌ر 14ی مانگ كردیه سه‌ر ئیسرائیل، ئیسرائیلیش له به‌ره‌به‌یانیی رۆژی هه‌ینی 19ی مانگ وه‌ڵامی دایه‌وه و قووڵایی خاكی ئێرانی كرده ئامانج.
میدیاكانی ئێران هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل به بچووك و بێ كاریگه‌ر هه‌ژمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی و سه‌ربازی پێیان وایه ئیسرائیل به‌م هێرشه هێز و توانای خۆی پێشانی ئێران دا و په‌یامێكی به ئێران گه‌یاند كه ده‌توانێت به چركه ته‌نانه‌ت ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان بكاته ئامانج.
نه‌خشه‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران پێشان دراون
له نه‌خشه‌یه‌كدا كه سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردبووه‌وه، نه‌خشه‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران پێشان دراون و له سه‌ره‌وه نووسراوه ''له‌دایكبوونت پیرۆز خامنه‌یی''. هێرشه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 85 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و وه‌ك دیارییه‌ك به خامنه‌یی دراوه. وا دیاره پێی گوتراوه ده‌توانن ته‌واوی ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام بۆیه نه‌یانته‌قاندووه‌ته‌وه چونكه نه‌یانویستووه جه‌ژنی له‌دایكبوونه‌كه‌ی بشێوێنن و وه‌ك دیاری پێشكه‌شیان كردووه.
له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی 13 له‌سه‌ر 14ی ئێران سه‌رووی 350 مووشه‌ك و درۆن ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كران كه زیاتر له سێ سه‌عاتیان پێ چوو تا گه‌یشتنه ئیسرائیل و 99%یان له ئاسمان ته‌قێنرانه‌وه و چه‌ند دانه‌یه‌كیان كه‌وتنه خواره‌وه و منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵی مسوڵمان بریندار بوو. هێرشه‌كه وه‌ڵامی كوژرانی ئه‌و حه‌وت فه‌رمانده‌یه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بوو كه له یه‌كی ئه‌م مانگه له دیمه‌شق له لایه‌ن ئیسرائیل كوژران.
هێرشه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینیی ئیسرائیل كه‌م و سنووردار بوو و خه‌ڵك ئیسفه‌هان به ده‌نگی ته‌قینه‌وه زانیان هێرش كراوه‌ته سه‌ر شاره‌كه‌یان.