مەسروور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گۆڤاری گوڵان كرد

:: PM:11:59:20/04/2024 ‌
بەبۆنەی 30ـەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری گوڵان، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر، دەستەی نووسەران و كارمەندانی گۆڤارەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و كارمەندانی گوڤاری گوڵان:
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم. 

گوڵان، 30 ساڵ لەمەوبەر لە بارودۆخێكی سەختدا و لە پێناو گەیاندنی ڕاستییەكان و بەجێگەیاندنی پەیامی ڕۆژنامەوانی لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی دەرچوو، كە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و برەودان بە زمان و كلتووری كوردی و بەرگریكردن لە دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان. هەروەها گوڵان فێرگەیەكیش بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین نووسەر و ڕاگەیاندنكاری ناسراوی كوردستان، كە ئەمڕۆ لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا خزمەت دەكەن.

ساڵیادی دەرچوونی گوڵان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە پێشەنگ بن.

مەسروور بارزانی 
جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان


وشە - پۆڵا مەحموود