لەبارەی گۆڕینی كاتی تاقیكردنەوەكان روونكردنەوە دەدرێت

:: AM:09:29:21/04/2024 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رای دەگەیەنێت، ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان تەواو بوونە و كاتەكەی ناگۆڕێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی نیسان، كەریم ئەسەدی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رای گەیاند، بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان، سەرجەم ئامادەكارییەكان كراون و بەردەوام سەرپەرشتیاران قوتابخانەكان بەسەر دەكەنەوە.

زیاتر گوتی، تاقیكردنەوەكان دوا ناخرێن و ئەو كاتەی دیاری كراوە بەڕێوە دەچێن و بڕیاری كۆتاییان بۆ دەرچووە.

باسی لەوەش كرد، تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان لە دووی ئایار دەست پێ‌ دەكات، تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكانیش لە نۆی ئایار دەست پێ‌ دەكات.

لەبارەی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، ڕۆژی 21ـی ئایار دیاری كراوە و سەرجەم ئامادەكارییەكانیش كراوە.


وشە - رامیار جەواد