ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به پاڵپشتیی نوێنه‌رانی هه‌ردوو حزبی دیموكرات و كۆماریخواز، پاكێجی یارمه‌تیی 95 ملیار دۆلار به ئۆكراینا، ئیسرائیل و تایوانی په‌سند كرد.
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ره توندڕه‌وه كۆماریخوازه‌كان دژی پڕۆژه‌كه بوون، به‌ڵام دواجار په‌سند كرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكاش په‌سندی بكات، پاشان بۆ جۆ بایدن بنێرێت تا واژووی له‌سه‌ر بكات و جێبه‌جێ بكرێت.
له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا 60 ملیار و 840 ملیۆن دۆلار بۆ جه‌نگی ئۆكراینایه كه له‌و قه‌باره‌یه 23 ملیار دۆلار بۆ كڕینی چه‌ك و دابینكردنی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانه. جگه له‌مه 26 ملیار دۆلاری بۆ یارمه‌تیدانی ئیسرائیله كه سه‌رووی نۆ ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تیی مرۆییه و سه‌رووی هه‌شت ملیار دۆلاریش ته‌رخان كراوه بۆ یارمه‌تیدانی تایوان.
ڤۆلۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا، دڵخۆشیی خۆی بۆ په‌سندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی و سوپاسی نوێنه‌ره‌كانی كرد.
ئه‌و یارمه‌تییانه ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی جه‌نگ زیاتر په‌ره نه‌ستێنێت و گیانی هه‌زاران كه‌س پارێزراو بێت.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، ئه‌و له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس نووسیویه‌تی، ئه‌و یارمه‌تییانه ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی جه‌نگ زیاتر په‌ره نه‌ستێنێت و گیانی هه‌زاران كه‌س پارێزراو بێت.
له به‌رانبه‌ردا رووسیاش هه‌ڵوێستی هه‌بووه و پێی وایه ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مه‌رگ و كوژرانی ژماره‌ی زیاتری مرۆڤی به‌دواوه ده‌بێت.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی رابردووه‌وه كاری له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كرد و دواجار په‌سند كرا، پێناچێت هیچ به‌ربه‌ستێك له ئه‌نجوومه‌نی پیران بێته پێشه‌وه چونكه زۆرینه‌یان دیموكراتن.