كەشناسی هەواڵی‌ خۆشی پێیە

:: AM:10:19:21/04/2024 ‌
كەشناسیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كەشوهەوا دەگۆڕێت و باران دەبارێت، پلەكانی گەرمیش گۆڕانكارییان بەسەردا دێ‌.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی نیسان، كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەكات، دوایی بەشێوەیەكی گشتی نمەبارانی پچڕپچڕ لە كات و شوێنی جیاواز دەبارێت، دوای نیوەڕۆ لە پارێزگای هەولێر و دهۆك  تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت، لە كاتەكانی شەودا بارانبارین نامێنێت و كەشەكە سەقامگیر دەبێت.

باس لەوەش كراوە، سبەی دووشەم ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پاشان لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم، نمەباران و تاوەباران دەبێت و لە كاتەكانی شەودا كەشەكە سەقامگیر دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 30 
سلێمانی : 29
دهۆك :  29
 زاخۆ  : 30
هەڵەبجە : 30
كەركووك : 32
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 17
گەرمیان : 34


وشە - رامیار جەواد