فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا زیادی كردووه، عێراق بووه‌ته دووه‌م وڵاتی دنیا كه زۆرترین نه‌وتی به ئه‌مه‌ریكا فرۆشتووه.
به‌پێی دواین راپۆرتی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه، ئه‌مه‌ریكا له هه‌فته‌ی رابردوودا رۆژانه چوار ملیۆن و 832 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هاورده كردووه كه به‌راورد به هه‌فته‌یه‌ك پێشتر، 265 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه.
عێراق له هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌مه‌ریكا پێشی سعوودیه‌ش كه‌وتووه‌ته‌وه و له دوای كه‌نه‌دا، له ریزبه‌ندی دووه‌م وڵات‌دا دێت كه زۆرترین نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
عێراق رۆژانه 308 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه
عێراق رۆژانه 308 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه و به‌راورد به هه‌فته‌یه‌ك پێشتر، 166 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیادی كردووه.
پێویسته بگوترێ كه‌نه‌دا به دابینكه‌ری سه‌ره‌كیی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا دابین ده‌كرێ و رۆژانه سێ ملیۆن و 458 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به ئه‌مه‌ریكا ده‌فرۆشێت.
كۆڵۆمبیا به هه‌نارده‌كردنی 246 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، له ریزبه‌ندی سێیه‌م و سعوودیه به ره‌وانه‌كردنی 229 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به چواره‌م وڵاتی دنیا دێت كه زۆرترین نه‌وت به ئه‌مه‌ریكا ده‌فرۆشن.
سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا، ره‌نگه كاریگه‌ر بێ به‌وه‌ی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا زیاتر په‌ره بستێنن.