دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌نگ له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی درا، ئێسته ئیسرائیل باڵوێزی ئه‌و وڵاتانه‌ی له ته‌لئه‌بیب بانگهێشت كردووه بۆ لێپرسینه‌وه له‌باره‌ی ده‌نگدانیان به ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی نیسان پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' بڵاوی كرده‌وه، ئیسرائیل بانگهێشتی باڵوێزه‌كانی هه‌ریه‌كه له ژاپۆن و فڕه‌نسا و كۆریای باشوور و ماڵتا و سلۆڤینیا و ئیكوادۆری كرووه له ته‌لئه‌بیب، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌نگیان به به‌ڵێ داوه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی، ئه‌مه‌ریكا ڤیتۆی پڕۆژه‌یاساكه‌ی كردووه، واشنتن پێی وایه به لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئیسرائیل و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی دروست ده‌بێت.
ئۆرن مارمۆرشتاین گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، زۆر به توندی په‌یام ده‌ده‌نه باڵوێزی ئه‌و وڵاتانه له‌باره‌ی ده‌نگدانیان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی.
ئیسرائیل ئێستە بە کاتێکی باش نازانێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی
ئیسرائیل پێی وایه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له كاتێكی وه‌ك ئێسته و به دیاریكراوی دوای شه‌ش مانگ له هێرشی توندڕه‌وانه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، وه‌ك خه‌ڵاتكردنی تیرۆریستان وایه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێ، ئیسرائیل ئاماده نییه ده‌وڵه‌تێكی تیرۆرستی له په‌نایه‌وه دروست بێت، ده‌بوو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ده‌كه‌ن، فشاریان له حه‌ماس بكردایه دیله‌كان ئازاد بكات.
به‌مدواییه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی درا و زۆر له هاوپه‌یمانه‌كانی ئیسرائیل ده‌نگیان به به‌ڵێ دا، ئه‌مه‌یش ئیسرائیلی نیگه‌ران كردووه.