له سنووری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران، كۆڵبه‌رێك كوژرا و دوو كۆڵبه‌ری تریش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، رووداوه‌كه سه‌عات دووی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بووه و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری "بله‌كێ"ی سه‌ربه شاری بانه، ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردووه، به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك كوژراوه و دوو كۆڵبه‌ری تریش بریندار بوون.
ئه‌وه‌ی كوژراوه ناوی شوانه ئه‌حمه‌دپوور ته‌مه‌ن 34 ساڵ و خێزانداره و باوكی منداڵێكه، ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه.
پێنجشه‌می رابردووش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی سه‌یوان ده‌ست ئه‌فكه‌ن، له سنووری ''ته‌ته''ی سه‌وڵاوا له پارێزگای سنه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژرا.
جێی باسه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته و له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه، ده‌ستڕێژ له كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ن.
ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا لانی كه‌م 91 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون یان بریندار كراون. 66%ی ئه‌و قوربانییانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه و به‌راورد به مانگی شوبات 36% زیادی كردبوو.
ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا لانی كه‌م 91 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون یان بریندار كراون
له‌و ژماره‌یه 13 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و 78 كۆڵبه‌ریش بریندار كراون، زۆرترین ژماره‌ی كۆڵبه‌ری كوژراو یان بریندار كه 44 حاڵه‌ته له سنووری پارێزگای سنه تۆمار كراون.
به‌گشتی له كۆی قوربانییان، 60 كه‌س به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران پێ كراون، چواریان كوژراون و 56ی تر بریندار بوون و 66%ی كۆی قوربانییان له‌خۆ ده‌گرن.
له‌ناو ئه‌و قوربانییانه منداڵانیش هه‌ن، مانگی رابردوو منداڵێكی كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوی هه‌ستیار عه‌بدولكه‌ریم به‌هۆی ڕه‌قهه‌ڵاتن له سه‌رما گیانی له ده‌ست دا، پێنج منداڵی كۆڵبه‌ریش به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران له سنووره‌كانی بانه، نه‌وسوود، سه‌قز و مه‌ریوان بریندار بوون.
دۆخی ئابووری ئێران خراپه و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و گرانی وایكردووه، خه‌ڵك له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ دابینكردنی بژێوییان هانا بۆ كۆڵبه‌ری ببه‌ن و له هه‌ردوو دیوی سنوور شتومه‌ك به كۆڵ بگوازنه‌وه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌شیان پێ به ره‌وا نازانێت و ته‌قه‌یان لێ ده‌كات.