كه‌مێك به‌ر له ئێسته میدیا فه‌له‌ستینییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح له سنووری باشووری كه‌رتی غه‌زه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی نیسان، میدیا فه‌له‌ستینییه‌كان بڵاویان
كرده‌وه، هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح كه شارێكه زیاتر له ملیۆنێك فه‌له‌ستینی له‌خۆ گرتووه، ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا ئاگاداری‌یان داوه‌ته بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگ، به هیچ جۆرێك هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح.
تا ئێسته ڕوون نییه له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح هیچ قوربانی و بریندارێك هه‌یه یان نا، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌كه، پرسیار ئاراسته‌ی سوپای ئیسرائیل كراوه، به‌ڵام ئیسرائیلییه‌كان تا ئێسته بێ وه‌ڵام بوون.
ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتره شه‌ڕی غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه، ئێسته ئیسرائیل خۆی بۆ داگیركردنی شاری ڕه‌فه‌ح داناوه و ڕۆژئاواش هۆشداریی داوه‌ته نه‌ته‌نیاهۆ له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه.