بۆ پاراستنی ژنانی رۆژنامەنووس دیدارێك بەرێوە دەچێت

:: PM:04:06:21/04/2024 ‌
سەندیكای رۆژنامەنوویانی كوردستان، سێیەمی دیداری نێودەوڵەتی بە چاودێری، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئەنجام دەدات. 

ئەمڕۆ یەكشەم 21ی نیسان، بە گوێرەی ئاگەدارییەكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، سەندیكاكە بە هاوئاهەنگی لیژنەی جێندەری رۆژنامەنووسان و بە چاودێری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان سێیەمیین دیداری نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كاری رۆژنامەنووسی ساز دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە دیدارەكە بە دروشمی "پاراستنی ژنانی رۆژنامەنووس، لە جیاكاری جێندەری" لە رۆژی 22 و 23ی نیسان لە رۆتانا ساز دەكرێت. 






وشە - وشه‌