به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ڕای گه‌یاند، هێرشی مووشه‌كیی دوێنێ شه‌و كه له شارۆچكه‌ی زوماره‌وه كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، هیچ زیانێكی به بنكه سه‌ربازییه‌كه نه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22 نیسان پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' ئاشكرای كرد، هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و هیچ زیانێكی به ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌گه‌یاندووه له ڕۆژئاوای كوردستان، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعییه‌كانی نزیك له ئێرانه‌وه كراوه، هێرشه‌كه له ڕێی پێنج مووشه‌كه‌وه ئه‌نجام دراوه له نزیك پارێزگای مووسڵ.
دوو ئه‌فسه‌ری هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق گوتیان، پاشماوه‌ی لۆرییه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه دوو مووشه‌كی له‌سه‌ر ته‌قێنراوه به ئاراسته‌ی سووریا، ئێسته لۆرییه‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه، له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، لۆرییه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه تێكشكێنراوه.
میلیشیا شیعییه‌كان گوتیان، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و، وه‌ڵام بووه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له پای پاڵپشتیكردن له ئیسرائیل بۆ بۆردمانكردنی پێگه‌كانیان.