كارمه‌ندانی به‌شی فریاكه‌وتنی پزیشكیی كه‌رتی غه‌زه رایان گه‌یاند، له رۆژی هه‌ینییه‌وه لانی كه‌م 190 ته‌رمیان له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا له حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ناسر له خان یونس دۆزیوه‌ته‌وه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی ئیسرائیل دوای هێرشێكی گه‌وره بۆ سه‌ر شاره‌كه و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت، له خان یونس كشانه‌وه.
پێشتر رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی گوتبووی له نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه گه‌مارۆ دراون، ته‌رمه‌كان هه‌ر له حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌نێژرێن. له به‌رانبه‌ردا فه‌له‌ستینییه‌كان گوتبوویان ئه‌وانه‌ی كوژراون به‌هۆی ئیسرائیل بوون .
ئیسرائیل حه‌ماسی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه به‌مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردان و جه‌نگ سوود له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام حه‌ماس ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
دوێنێ دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی مه‌ده‌نیی فه‌له‌ستین بڵاوی كرده‌وه كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان، لانی كه‌م 50 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه‌ی ناسر كۆمه‌ڵێك گۆڕ هه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆری ته‌رمیان تێدا نێژراوه، ژماره‌ی ئه‌و ته‌رمانه گه‌یشتووه‌ته 190 كه‌س.
سه‌رووی 34 هه‌زار كه‌س به‌هۆی جه‌نگی غه‌زه كوژران
حه‌ماس له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئه‌وانه به كۆمه‌ڵ له سێداره دراون و دواتر به شۆفڵ نێژراون.
بەگوێرەی
بی بی سی، به‌رپرسانی ته‌ندروستیی غه‌زه ده‌ڵێن، سه‌رووی 34 هه‌زار كه‌س به‌هۆی جه‌نگی غه‌زه كوژران و سه‌رووی 76 هه‌زاری تریش بریندار بوون.
جه‌نگی غه‌زه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كرد و ته‌نیا له رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كه‌دا، هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كوژران كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سڤیل و ژن و منداڵ بوون و به سه‌تانی تر به دیل گیران. ئیسرائیل به‌م هێرشه زۆر تووڕه بوو و ده‌ستی به هێرشكردنه سه‌ر غه‌زه كرد و وێڕای كوشتنی ده‌یان هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیلن، كه‌رته‌كه‌ی له شوێنێكی ئاوه‌دانه‌وه بۆ شوێنێكی وێرانه گۆڕیوه و جه‌نگه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.