وەزارەتی دارایی داوای زانیاری لەبارەی بڕوانامە بێ‌ مۆڵەتەكان دەكات

:: PM:12:23:22/04/2024 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گشتاندنی تایبەت بەپۆلێنكردنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون دەركرد.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی نیسان، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە بۆ سەرجەم وەزارەتەكان هاتووەتە ناردن، تێیدا هاتووە داواتان لێ دەكەین لەڕێی لینكی باركۆد، زانیاریی تەواو لەسەر ئەو فەرمانبەرانە بنێرن كە بڕوانامەیان بەبێ‌ مۆڵەت بەدەست هێناوە.

لە نووسراوەكەدا ئەوەیش زانراوە، لینكەكە پڕ بكەنەوە بە زووترین كات بۆمانی رەوانە بكەنەوە، لەبەر ئەوەی تا ئێستە زانیاری پێویستە نەنێراوە و دواین كاتیش 10ـی ئایارە.

ئەو نووسراوەی تایبەت بەپۆلێنكردنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری دەركراوە، كێشەی زۆر لە فەرمانبەران و مووچەخۆران چارەسەر دەكات.




وشە - رامیار جەواد