رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی چاودێریی مافی مرۆڤ رای گه‌یاند، هێزه ته‌ناهییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران له میانه‌ی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''، ئه‌وانه‌یان ئه‌شكه‌نجه كردووه كه گرتوویانن و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ریان.
رێكخراوه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له راپۆرتێكی تایبه‌تیدا رای گه‌یاندووه، ده‌ستدرێژیی سێكسی یه‌كێك له سیما سه‌ره‌كییه‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێران بووه.
له سه‌ره‌تای پایزی 2022 دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی له تاران له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌وشتی كۆماری ئیسلامی، له 17ی ئه‌یلووله‌وه خۆپێشاندان له سه‌قز ده‌ستی پێ كرد و دواتر ته‌واوی ئێرانی گرته‌وه و پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به له‌رزه خست و تا لێواری رووخان بردی.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به هه‌موو تواناوه، ده‌ستی به سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران كرد و به سه‌تان كه‌سی كوشت و به هه‌زارانی تری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، ئه‌وكات راپۆرتی جیاواز و چه‌ندان به‌ڵگه له‌باره‌ی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر گیراوان و به‌شێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش راده‌ستی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كران.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به هه‌موو تواناوه، ده‌ستی به سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران كرد و به سه‌تان كه‌سی كوشت و به هه‌زارانی تری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، رێكخراوه‌كه به به‌ڵگه سه‌لماندوویه‌تی له شاره جیاجیاكانی ئێران، هێزه‌كانی ئیتڵاعات و پۆلیس به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ددانپێدانان، گیراوانیان ئه‌شكه‌نجه داوه و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ریان.
به‌ڵگه و ڤیدیۆی سه‌لمێنراوی تایبه‌ت به 45 كه‌س له‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه له‌لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی مافی مرۆڤ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، پێشتر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، ئه‌و تاوانه‌ی به‌رانبه‌ر ژینا كرا، ده‌كرێ هێما بێ بۆ كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر ژنان و دواجار به تاوان دژی مرۆڤایه‌تی لێك ده‌درێته‌وه.