ئه‌ڵمانیا سێ كه‌سی ئه‌ڵمانیی به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی پێشكه‌وتوویان داوه به چین گرت، ئه‌و سێ كه‌سه له‌گه‌ڵ هه‌واڵگریی چینی هاوئاهه‌نگییان كردووه بۆ فرۆشتنی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی جه‌نگی، په‌كین به نیاز بووه ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌ڵمانییه له بواری كه‌شتیی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی به‌كار بهێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی نیسان ئاژانسی
ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، دوای سه‌ردانی ئۆلاف شۆڵدز ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ لای شی چینگ پینگ سه‌رۆكی چین، هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی پارێزگاریكردن له به‌رهه‌مه ڕه‌سه‌نه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه چینییه‌كه، ئه‌ڵمانیا سێ كه‌سی به تۆمه‌تی دزه‌پێكردنی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌لمانی گرت كه به‌شدار بوون له هه‌نارده‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی سه‌ربازی بۆ چین.
ڕۆژئاوا ترسی لەوە هەیە چین بەرهەمی بیر و ژیرییان ببات
ده‌مێكه وڵاته ئه‌وروپییه‌كان كێشه‌ی وایان له‌گه‌ڵ چین هه‌یه كه بیر و ژیری وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌دزێت و بۆ پڕۆژه بازرگانییه‌كانی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت، ئێسته ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت سنوورێك بۆ چین دابنێت له بردنی ته‌كنه‌لۆجیا پێشكه‌وتووه‌كان.
ئه‌و سێ كه‌سانه‌ی به‌شدار بوون له دزینی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ چین، ژن و مێردێك بوون كه كۆمپانیایه‌كیان له شاری ''دوسێلدۆرف'' دامه‌زراندبوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌سێكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین پێوه‌ندییان به‌ستبوو.
ئامانج له دزینی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن چینه‌وه، بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاكه بووه له به‌ره‌وپێشبردنی كه‌شتیی سه‌ربازیی چینی، ئه‌و كه‌سانه‌ی گیراون له پاڵ ڕه‌وانه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ چین، سیخوڕیشیان بۆ په‌كین كردووه.