بە درۆن هێرش كرایە سەر بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد

:: PM:05:14:22/04/2024 ‌

بەرپرسێكی ئەمەریكی رای گەیاند كە ئەمڕۆ دووشەم بە درۆن هێرشس كراوەتە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە عێراق.

ئاژانسی "رۆیتەرز"ی ئەمەریكی لە بەرپرسێكی ئەمەریكی گواستەوە كە بە درۆن هێرش كراوەتە سەر بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، بێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر باس بكات.

ئەوە دەبێتە دووەم هێرش بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا، كاتێك دوێنێ بە پێنج مووشەك لە خاكی عێراقەوە بەرەو بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی سووریا هەڵدران، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێ بكەوێتەوە.

ئەو دوو هێرشە بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا ئاماژەیەكن بۆ ئەگەری دەست پێكردنەوەی رێكخراوی هێرشەكانیان و وەك گوشارێكە بۆ سەر حكوومەتی عێراق بۆ توندكردنی هەڵوێستی بەرانبەر بە ئەمەریكا لە گفتوگۆكانی بۆ دانانی خشتەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بەڕێوە دەچێت، جیا لەوەی لە سەردانەكەی سوودانی بۆ واشنتن ئەو بابەتە بەهیچ شێوەیەك باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا نەكراوە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل