خوێندنی لە دەستچوو لە سنووری سلێمانی قەرەبوو دەكرێتەوە

:: PM:06:55:22/04/2024 ‌
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە، خوێندنی سلێمانی و هەڵەبجە قەرەبوو دەكرێتەوە و بۆ ئەوەیش پێشنیازێك لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ‌ دەكرێت. 

خوێندن لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین بەهۆی بایكۆتی مامۆستایان بە دنەی سیاسی و حزبی، دواكەوت، ئێستە دەبێت لەو سنوورە خوێندن قەرەبوو بكرێتەوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ درێژ ناكرێتەوە و بەگوێرەی ئەو ساڵنامەیەی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەى سنووری پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی دیاری كراوە كاری پێ دەكرێت.

دووپاتی كردەوە كە پێشنیازیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان كردووە تا قەرەبووی خوێندنی لە دەستچوو بكرێتەوە، بەڵام ئەوە پێویستی بە پاڵپشتی داراییە، بۆ ئەوەیش ماوەیەكی تر پێشنیازەكە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن بە مەبەستی پەسەندكردنی.


وشە - وشه‌