سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆكی توركیا كۆدەبێتەوە

:: PM:10:29:22/04/2024 ‌

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان، ئەمشەو سەرۆك بارزانی پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كرد، ئەوەش دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم سەرۆكی توركیا گەیشتە هەولێر و ئەمشەویش لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ بوونەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازییان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە كرا.

شایەنی باسە هەریەك لە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆ، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری، ئاڵپارسلان بایرەكتار، وەزیری وزە، عومەر بوڵات، وەزیری بازرگانی و ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگەی هەواڵگریی توركیا و ژمارەیەكی تر لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای توركیا یاوەری ئەردۆغان دەكەن.

سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، دوای سەردانی بۆ بەغدا دێت، كە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و هەر لە سەردانەكە 26 یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل