دوای ئەوەی دوێنێ دەزگای رۆژنامەوانیی "وشە" بڵاوی كردەوە، لیستی مووچە لە سەعات 10ـی بەیانی گەیشتووەتە ئەو وەزارەتە و وردبینی تێدا دەستی پێ كردووە، ئەمڕۆ ئەو وەزارەتە پشتڕاستی هەواڵەكەی "وشە" ـی كردەوە رای گەیاند، لیستەكە گەیشتووە و هیچ كێشەیەك نییە.
بۆ چەواشەكاری و تێكدانی دەروونی هاووڵاتییان، دوو ڕۆژە میدیا ئاراستەكراوەكان كە كاریان بووەتە دژایەتیكردنی خەڵكی كوردستان، هەواڵی ناڕاست لەسەر لیستی مووچە بڵاو دەكەنەوە، ئەمڕۆ ئەو وەزارەتە رای گەیاند، لیستی مووچە گەیشتووە و هیچ كێشەی نییە.
دوێنێ دووشەم 22ـی نیسان، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەران رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرا و ئەمڕۆش وردبینیی تێدا دەكرێت.
زیاتر گوتی، وردبینییەكە هێندە كاتی ناوێت، رەنگە بەیانی تەواو بكرێت و دەست بكرێت بە تەمویلی مووچەی فەرمانبەران.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی كردەوە، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان لە بەردەستە و هیچ كێشەیەكیان نییە.
رۆژە یەكشەم وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا كرا.
باس لەوەش كرا، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵی كرا، بڕیارە دوای وردبینیكردنی لیستەكان، تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت.