دوای كشاندنه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له باشووری غه‌زه، بۆ جارێكی تر ئیسرائیل هێزی به‌ره‌و باشووری كه‌رتی غه‌زه جووڵاند و ئێسته هێزه‌كانیان نزیكن له شاری خان یونس.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز ئاشكرای كرد، بۆ جارێكی تر سوپای ئیسرائیل چوونه‌ته شاری خان یونس له باشووری غه‌زه، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح له‌سه‌ر سووری میسر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئامانجیانه سه‌ره‌تا خه‌ڵكی ڕه‌فه‌ح كه زیاتر له ملیۆنێك كه‌سی لێیه، بگوازێته‌وه به‌ره‌و شاری خان یونس.
جێی باسه دوێنێ بڵاو كرایه‌وه، ئیسرائیل به نیازه هه‌موو سڤیله‌كانی شاری ڕه‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌زه بگوازێته‌وه بۆ شوێنێكی ئارام، پاشان ده‌ست به هێرشكردنه سه‌ر شاره‌كه ده‌كات، ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ش ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
ڕێککەوتن لەسەر ڕەفەح کراوە
دنیا له به‌رده‌م هێرشی ئیسرائیلدایه بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح، به‌م جۆره ئیسرائیل ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی غه‌زه‌دا ده‌گرێت و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ش، بریتییه له قه‌ڵاچۆكردنی حه‌ماس وه‌ك گرووپێكی سیاسی و سه‌ربازی له كه‌رته‌كه.
به‌رپرسانی باڵای میسر ڕایان گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان ڕێككه‌وتوون سه‌ره‌تا ئیسرائیل سڤیله‌كانی ڕه‌فه‌ح له خان یونس جێگیر بكات، پاشان هێرش بكاته سه‌ر حه‌ماس له ڕه‌فه‌ح.