تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی لابردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆكه‌وه، ده‌نگی گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنێت، ئێسته سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه له بایدن ده‌گرێت له به‌رانبه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆك.
به‌منزیكانه
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆك تێده‌په‌ڕێنێت، به‌گوێره‌ی یاساكه دوای نۆ مانگ، خاوه‌نی تیكتۆك له ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌كرێت به‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه ببێت له ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ بۆ دژایه‌تیكردنی بایدن، تیكتۆك وه‌ك چه‌كێك به‌كار ده‌هێنێت و ده‌یه‌وێ له ڕێی دژایه‌تیكردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆك، ده‌نگی گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنێت.
ترەمپ: لەبەر قەدەغەکردنی تیک‌تۆک دەنگ بە بایدن مەدەن
تره‌مپ داوا له گه‌نجان ده‌كات له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆك له بایدن بێنه ده‌نگ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، كاتێك تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، هه‌وڵی دا تیكتۆك قه‌ده‌غه بكات، به‌ڵام دادگا ڕه‌تی كرده‌وه ئه‌وكات تیكتۆك قه‌ده‌غه بكات.
له نوێترین لێدوانی كۆشكی سپی له‌باره‌ی پرسی قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆك، كۆشكی سپی ڕای گه‌یاند، نایانه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌ن، ته‌نیا ئامانجیانه خاوه‌ندارێتی زانیارییه تایبه‌ته‌كانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌ڕێوه ببرێت.
تره‌مپ ده‌ڵێ، قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆك بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی بازاڕی فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانی تره، به‌هۆی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی تیكتۆكه‌وه، ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه له سمارتفۆنه‌كان لاده‌درێت و ڕێ به به‌كارهێنه‌ران نادات ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه بخه‌نه ناو سمارتفۆنه‌كانیان.