وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دواین راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ له ناو وڵاتانی دنیا بۆ ساڵی 2023 بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران زۆر خراپتر بووه.
پێداگریی له‌وه كراوه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی پێشێل كردووه و به‌راورد به ساڵانی رابردوو، پێشێلكردنی ماف و ئازادییه‌كان زۆر زیاتر بووه.
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌و خاڵانه كراوه كه له ئێران زیاتر پێشێل كراون، بریتین له كه‌رامه‌تی مرۆڤ، ئازادیی مه‌ده‌نی، جیاوازی ره‌گه‌زی دژ به ژنان به‌هۆی سه‌پاندنی باڵاپۆشی، پێشێلكردنی ئازادییه مه‌زه‌وییه‌كان، پێشێلكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی LGBTQ، پێشێلكردنی مافی منداڵان، پێشێلكردنی مافی خه‌ڵك له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و كاروباری سیاسی، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت.
ساڵی 2023 لانی كه‌م 798 هاووڵاتیی ئێران له سێداره دراون
باس له‌وه كراوه ساڵی 2023 لانی كه‌م 798 هاووڵاتیی ئێران له سێداره دراون، رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كانی له‌سێداره‌دان به‌راورد به ساڵێك پێشتر، 37% زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، هه‌ندێك منداڵ له ته‌مه‌نی ژێر ته‌مه‌نی یاسایی سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و به‌ده‌ر له‌مه، به زۆری و زه‌بری ئه‌شكه‌نجه، ددانپێدانان له گیراوان و تۆمه‌تباران وه‌رگیراوه.
حكوومه‌ت به‌بێ پره‌نسیپه یاسایی و رێساكان، هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و گرتوونی، خراپترین جۆری ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌كار هێناوه، هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه یه‌كێك بووه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و رژێمه و له‌خۆوه تۆمه‌تی ناڕه‌وای به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندووه.
دوێنێش رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، له میانه‌ی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''دا، كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌نده دڕندانه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی گیراوانی داوه و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ریان.