هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، به فه‌رمی تێكشكاندنی ئه‌و بنكانه‌ی ڕاگه‌یاند كه له ڕێیه‌وه حه‌ماس هێرشی مووشه‌كی ده‌كرده سه‌ر ئیسرائیل. هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، دوو بنكه‌ی حه‌ماس تێكشكێنراون كه له ڕێیانه‌وه مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23 نیسان پێگه‌ی ''
سكای نیوز'' بڵاوی كرده‌وه، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل كۆتاهێنانی به توانا مووشه‌كییه‌كانی حه‌ماسی ڕاگه‌یاند و له كۆتا بۆردمانی سوپاكه‌یان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حه‌ماس، دووپات له‌وه ده‌كرێته‌وه هه‌ردوو بنكه‌كه‌ی حه‌ماسیان تێشكاندبێت.
له هێرشه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ی ئیسرائیل‌دا، 25 ئه‌ندامی حه‌ماس كوژراون. ئیسرائیل ده‌ڵێ، بێجگه له بنكه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه له شوێنه گشتییه‌كاندا كوژراون، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سڤیله‌كان ببنه قوربانی.
ماوه‌ی حه‌وت مانگه شه‌ڕی غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه و ئیسرائیل له كۆتاپێهێنانی حه‌ماس نزیك ده‌بێته‌وه، به نیازه به‌مزووانه شاری ڕه‌فه‌ح له باشووری كه‌رته‌كه له حه‌ماس پاك بكاته‌وه كه دوا پێگه‌ی گرووپه‌كه‌یه له كه‌رتی غه‌زه.