سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، دوو له دیارترین ئه‌ندامه‌كانی هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵایان له بۆردمانێكدا كوشتووه، ئه‌و دوو ئه‌ندامه كه‌سانی دیارن له هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕه‌دوان كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن نه‌سروڵاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی نیسان، پێگه‌ی ''تایمزی ئیسرائیل''ی بڵاوی كرده‌وه، سوپای ئیسرائیل دوو له دیارترین ئه‌ندامه‌كانی هێزی ڕه‌دوانیان كوشتووه كه یه‌كه‌ی تایبه‌ت و مه‌شقپێكراوی حه‌سه‌ن نه‌سروڵان له ڕیزه‌كانی حزبوڵای لبنان.
هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له ڕێی درۆنه‌وه بووه و ته‌لئه‌بیب ده‌ڵێ، حوسێن ئه‌زقول كه یه‌كێك بووه له كوژراوه‌كان، چه‌كدارێكی دیار و داواكراو بووه، ئه‌زقول له زۆرینه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستی كارای هه‌بووه و سوپای ئیسرائیلی له باشووری لبنان به‌گیر هێناوه، ئێسته ئیسرائیل ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سه‌یان كوشتووه.
شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا درێژەی هەیە
ئیسرائیل ده‌ڵێ، محمد عه‌تیه یه‌كێكی تر بووه له كوژراوه‌كان و به‌رپرس بووه له سیستمی به‌رگری و مووشه‌كی حزبوڵا، دووپات لەوەش کراوەتەوە، ئه‌م به‌یانییه له ئۆپراسیۆنێكدا به ناوی ''به‌ره‌و ئورشه‌لیم''، هه‌ردوو ئه‌ندامه دیاره‌كه‌ی حزبوڵای لبنانیان كوشتووه.
به‌مدواییه شه‌ڕی نێوان حزبوڵای لبنان و ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته لووتكه و هه‌ردوولا زیانی گیانییان پێ كه‌وتووه، به‌ڵام ئیسرائیل به شێوازێكی توندتر وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حزبوڵای لبنان ده‌داته‌وه، ئێسته سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌ته زۆنێك كه هیچ كه‌س بۆی نییه پێیدا تێپه‌ڕ ببێت، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی حزبوڵا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی ئابووریی كشتوكاڵی ئیسرائیل.