دوای پەسەندکردنی یاسای پارەدارکردنی ئۆکراینا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕووسیا ڕای گەیاند، هێرش دەکەنە سەر هەر کاروان و پێگەیەکی ڕۆژئاوا کە چەکی ئەمەریکی و وڵاتانی ناتۆ لەخۆ دەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەم 23ی نیسان، ئاژانسی ''
ڕۆیتەرز'' بڵاوی کردەوە، ڕووسیا لە ڕۆژئاوا نیگەرانە و بە نیازە بەمنزیکانە هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئۆکراینا چڕتر بکەنەوە، و هەموو ئەو کەلوپەلە سەربازییانە تێک بشکێنن کە لە ڕێگەی هاوکارییەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا و وڵاتانی ناتۆوە دەگاتە دەستی ئۆکراینییەکان.
توڕەبوونی ڕووسیا دوای ئەوەیە، پێگه‌ی ''BBC'' ئاشكرای كرد، له كاروانه هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكادا بۆ ئۆكراینا، چه‌ك و ئامێری سه‌ربازیی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو به‌دی ده‌كرێت، یه‌كێك له‌و ئامێره سه‌ربازییه پێشكه‌وتووانه بریتییه له فڕۆکەى جه‌نگی F-16، ئه‌مه‌یش بۆ یه‌كه‌مین جاره له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرایناوه تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه بداته ئۆكراینا، ڕووسیا ده‌مێكه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كردووه له‌وباره‌یه‌وه.
ڕووسیا بەمدواییە چەند گوند و ناوچەیەکی تری لە ئۆکراینا داگیر کرد، ئەمەیش بەهۆی دەستڕانەگەیشتنی بە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا، بەڵام ئەمەریکا بۆ جارێکی تر ئۆکراینا بەهرەدار دەکات لە چەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو، ئەمەیش ڕووسیا هان دەدات هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا چڕتر بکاتەوە.