نازم هەرکی: خەڵک متمانەی بە حزبی وەک کۆمەڵ نەماوە

:: PM:05:54:23/04/2024 ‌
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان رای گەیاند، کۆمەڵی دادگەری هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن ژمارەی دەنگ و کورسی کەم دەکات، بۆیە پێویستە رێز لە ئیرادەی خەڵک بگرن.

ئەمڕۆ سێشەم 23ی نیسان، نازم هەرکی، ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە "وشە" راگەیاند، لەوەتەی پارتی بڕیاریداوە بەشداری هەڵبژاردن نەکات، چونکە دەستوەردانی تێدا کراوە و هەر لە سەرەتاوە نەخشەی بۆ کێشراوە، لایەنەکانی تر دەمیان گەرم بووە و کەوتونەتە خۆیان.

باسی لەوەش کرد، پارتی کە بەشداری هەڵبژاردن ناکات، دەستوەردانی دوژمنان لە کاروبار و سیاسەتی هەرێمی کوردستان قەبوڵ ناکات، بەڵام ئەو لایەنانەی تر باکیان بەوە نییە و پێیان خۆشە دوژمن دەستوەردان بکات و ئەوە سیاسەتی ئەوانەیە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان.

زیاتر گوتی، کۆمەڵی دادگەری هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن ژمارەی دەنگ و کورسی کەم دەکات، ئەویش وەک لایەنەکەی تر دەمی بۆ هەڵبژاردن گەرم بووە، بەڵام لە ژێرەوە لە خوای دەوێ هەڵبژاردن نەکرێت، چونکە لە شکستدایە و دەزانێت متمانەی دەنگدەرەکانی خۆشی بە دەست ناهێنێت و هەر خۆی خەڵک متمانەی بەو حزبە بچووکانە نییە.

کۆمەڵ یەکێکە لەو حزبانەی کە لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆری داوە کە دژایەتی کوردستان بکات.



وشە - وشه‌