مەسروور بارزانی داوای تەرخانكردنی دارایی دەكات بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان

:: PM:10:53:23/04/2024 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێم هەوڵی رژد دەدات بۆ تەرخانكردنی دارایی بۆ سێ یەكەمە دانەمەزراوەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان و دامەزراندنیان لە دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. 

ئەمشەو سێشەم 23ی نیسانی 2024، پێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە، مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، لایەنە پێوەندارەكانی حکوومەتی هەرێم ڕاده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی لە ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌وڵی رژد بۆ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو ‌سێ یه‌كه‌مه‌ دانه‌مه‌زراوەکانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

لای خۆشیەوە پێشەوا هەورامانی رای گەیاند، لەلایەن سەرۆكی حكوومەتەوە لایەنە پێوەندارەكان بۆ ئەم مەبەستە راسپێردراون.


وشە - پۆڵا مەحموود