كیم یۆ جۆنگ خوشكی كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور ڕای گه‌یاند، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌یان و پارێزگاریكردن له ئاشتی و جێگیری له هه‌رێمه‌كه‌یان، سوپای وڵاته‌كه‌یان پته‌وتر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' ئاشكرای كرد، كیم یۆ جۆنگ خوشكی كیم جۆنگ ئون، له ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور نیگه‌رانه و نایه‌وێت مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانی كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا درێژه‌ی هه‌بێت. به‌مدواییه خوشكی كیم جۆنگ ئون ڕای گه‌یاند، ''ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور كه ڕژێمێكی ژێرده‌ستی ئه‌مه‌ریكایه، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاشتی نییه له ناوچه‌كه‌دا''.
كیم یۆ جۆنگ گوتی، به‌مزووانه به‌هێزترین سوپا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بنیات ده‌نێین و وڵاته‌كه‌یان له ڕووی سه‌ربازییه‌وه تۆكمه ده‌كه‌ن، مه‌به‌سته‌كه‌یش بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی كۆریای باكور و ناوچه‌كه‌یه.
ئەمەریکا و کۆریایی باشوور ڕەتی دەکەنەوە بۆ شەڕی ئەتۆم ئامادەکارییان کردبێت
ماوه‌یه‌كه ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور به به‌رده‌وامی مه‌شقی سه‌ربازی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن و له ڕاهێنانه‌كان ته‌قه كراوه، ئه‌مه‌یش كۆریای باكوری نیگه‌ران كردووه و میدیای فه‌رمیی ئه‌و وڵاته باس له‌وه ده‌كات، ڕاهێنانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور خۆئاماده‌كردنه بۆ شه‌ڕێكی ئه‌تۆمی.
لای خۆیانه‌وه ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ڕاهێنانه‌كانیان بۆ مه‌به‌ستی هێرشبردن بێت و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانیان له شێوازی به‌رگرییه و خۆ ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو.