دوای ئەوەی دوێنێ چەكدارانی سەر بە پەیەدە هێرشیان كردە سەر هەردوو بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا "پەدەكەسە" و پارتی یەكێتی دیموكراتی كوردستان - سووریا "پەیەدەكەسە" و تەواوی كەلوپەلەكانی ناو بارەگاکانیان سووتاند، لەسەر ئاستی ناوخۆیی سووریا و هەرێمی كوردستان و نێودەوڵەتیش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، پنتاگۆن لەمبارەوە رای گەیاند، بەشێك لە گرووپەكان لە سووریا ناوچەكانیان بۆ تێكدانی سەقامگیری و كوشتن و وێرانكاری بەكارهێناوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی نیسانی 2024، "پات رایدەر" گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا "پنتاگۆن" لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رای گەیاند، سووریا لە 2011ەوە رووبەڕووی ئالنگاریی سەخت بووەتەوە، بەشێك لە گرووپەكانیش لە سووریا ناوچەكانیان بۆ تێكدانی سەقامگیری و كوشتن و وێرانكاری بەكارهێناوە.
لای خۆشیەوە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە سووریا، سووتاندنی بارەگای "پەدەكەسە" و "پەیەدەكەسە"ی سەركۆنە كرد و داوای لە دەسەڵاتدارانی ناوچەكە كرد هێرشكارەكان رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی بكرێنەوە.
گرووپێكی چەكداری بە ناوی "جەوانین شۆڕەشگێر" سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" تۆمەتبار دەكرێن بە سووتاندنی بارەگاكانی دوو پارتە كوردییەكەی سووریا.
لەمبارەوە گوتەبێژی پنتاگۆن ئەوەیشی بە k24 راگەیاندووە، كارەكانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێكشكاندنی داعش بەردەوامە، هاوكات لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و توركیا راوێژ دەكەین، دووپاتیشی كردەوە ناوچەكانی دەرەوەی دەسەڵات لە سووریا هەڕەشەن.
پێشتریش لەمبارەوە كاوه ئازیزى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیى كوردى سووریا به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه سیاسه‌تێكى دوژمنكارانه‌ى به‌رانبه‌ر به كوردى رۆژئاوا هه‌یه، كاره‌كانى په‌كه‌كه له دژى په‌ده‌كه‌سه و ئه‌نه‌كه‌سه و پارته كوردییه‌كانى تر رێگه خۆشكردنه بۆ كارى براكوژى، له راستیدا په‌كه‌كه هه‌ر خۆى به‌دواى ئه‌وه‌وه‌یه كه براكوژى ئه‌نجام بدا، چونكه ناوهڕۆك و به‌رنامه‌ى په‌كه‌كه دژایه‌تیكردنى كورده، هیچ هه‌ستێكى نه‌ته‌وه‌یی نییه و خۆشى بووه‌ته هۆكارى تێكدانى نێوماڵى كورد.
باسى له‌وه‌ش کردبوو، په‌كه‌كه كار ده‌كات بۆ شێواندنى سیمبۆڵى كوردستان، سوتاندنى ئاڵاى كوردستان واته دژایه‌تیكردنى كورد کە له هه‌ر ناوچه‌یه‌كه، گوایە ئه‌وانه خۆیان به كورد ده‌زانن و خه‌باتیش بۆ كورد ده‌كه‌ن، ئاڵا مافى هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه، كه‌واته كاره‌كه‌ى په‌كه‌كه به ته‌واوی دژایه‌تیكردنى كورده، چونكه ئاڵا ئاڵاى كوردستانه، ئاڵاى نه‌ته‌وه‌ى كورده، هێماى نه‌ته‌وه‌ى كورده، هێماى خوێن و خه‌بات و شه‌هیدانى كورده، له‌سه‌ر ده‌ستى كورد دروستبووه، ئەم کارە خزمه‌ت كردنه به دوژمن.