وەزارەتی دارایی كۆ دەبێتەوە

:: AM:09:03:28/04/2024 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق كۆ ببێتەوە، بەشێكی كۆبوونەوەكە بابەتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی نیسان، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی تاوتوێكردنی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە، چەند پرسێكی تایبەت بە ڕۆتینی پارە تاوتوێ‌ دەكات.

ئاماژە بەوەیش كراوە، هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچەدا نییە، ئەو كۆبوونەوەیە بۆ نەهێشتنی ئەو كەموكوڕییانەیە كە هەیە و لە كاتی ناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی كوردستان دێتە پێش.

هاوكات فازڵ نەبی بریكاری پێشتری وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوەیەك بەمەبەستی تاوتوێكردنی ناردنی پارەی مووچەی مانگی نیسان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجام دەدات.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هیچ ئەگەرێك هەیە كە بەربەست لە بەردەم ناردنی پارەكە دروست بكرێت؟ فازڵ نەبی ئەوەی خستەڕوو، نەخێر، بۆ مانگی نیسان بەربەست لە بەردەم ناردنی پارەی مووچە دروست نابێت.

بەگوتەی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا بەغدا دەست بە ناردنی پارەی مووچە دەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان.


وشە - رامیار جەواد