هه‌رچه‌نده هێشتا جه‌نگ به‌رده‌وامه، به‌ڵام له ئێسته‌وه بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه چ له غه‌زه بكرێ و چۆن ئه‌و شاره بۆ ژیان ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه. رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ ته‌نیا خاوێنكردنه‌وه‌ی داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی غه‌زه، لانی كه‌م 14 ساڵی ده‌وێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و رێكخراوه، قه‌باره‌ی ئه‌و داروپه‌ردووانه‌ی ده‌بێ له شاره‌كه دوور بخرێته‌وه، ده‌گاته 37 ملیۆن تۆن، جگه له‌مه ژماره‌یه‌كی زۆری بۆمب هه‌ن كه ده‌بێت پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه.
پێرلودامار یه‌كێك له به‌رپرسانی تۆڕی له‌ناوبردنی مین له جنێڤ رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر 100 بارهه‌ڵگر به‌رده‌وام كار بكه‌ن، ئه‌وا دوای 14 ساڵ شاره‌كه پاك ده‌كرێته‌وه و یه‌كێك له له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م كاركردن، بریتی ده‌بێ له‌و بۆمبانه‌ی كه هێشتا نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه.
10% له‌و مووشه‌ك و بۆمبانه‌ی ئاراسته‌ی غه‌زه كراون نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' ئه‌و پێی وایه لانی كه‌م 10% له‌و مووشه‌ك و بۆمبانه‌ی ئاراسته‌ی غه‌زه كراون نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه، بۆیه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژد دژی دانیشتووانی شاره‌كه و ئه‌و كرێكارانه هه‌ژمار ده‌كرێن له داهاتوو له شاره‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن.
جه‌نگی غه‌زه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ده‌ستی پێ كرد، هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كه لانی كه‌م هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كوژران و سه‌رووی 200 كه‌س به بارمته گیران، ئه‌م رووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌ڵام بداته‌وه و به ئامانجی له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی حه‌ماس له شاره‌كه بدات. به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه سه‌رووی 34 هه‌زار فه‌له‌ستینی كوژراون و به ده‌یان هه‌زاری تر بریندار بوون.