راوێژكارێكی ئابووریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌زینی نرخی دۆلار به‌رده‌وامیی ده‌بێت و به‌مزووانه دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت و له 135 هه‌زار دینار جێگیر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی نیسان، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د راوێژكاری ئابووریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی دۆلار به‌رده‌وام ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه ماوه‌یه‌كە له دابه‌زین به‌رده‌وامه.
باسی له‌وه‌كرد، نرخی دۆلار تا ئه‌و شوێنه‌ی دیاریكراوه داده‌به‌زێت و به‌مزووانه دێته 140 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها ده‌بێت تا ئه‌و شوێنه‌ی دانراوه دابه‌زێت كه 135 هه‌زار دیناره و بگاته ده‌ستی هاووڵاتییان، به‌جۆرێك ده‌بێت نرخی دۆلار له ده‌ره‌وه ته‌نیا له %2ی له نرخی فه‌رمی زیاتر بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، دابه‌زینی دۆلار به‌رده‌وامیی ده‌بێت، "چاوه‌ڕوان بن نرخی دۆلار له‌وه‌ی ئێسته هه‌یه زیاتر داده‌به‌زێت".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه نرخی دۆلار به‌رده‌وامه له دابه‌زین و ئه‌مڕۆش 100 دۆلار بۆ 144 هه‌زار و 900 دینار دابه‌زینی تۆماركرد.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی