نرخی یه‌نی ژاپۆن به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكا، رۆژ به رۆژ له دابه‌زیندایه و ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌یشته نزمترین نرخ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990ه‌وه تۆماری كردبێت.
ئێسته نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی به 160 یه‌ن ده‌فرۆشرێت. پێشبینی ده‌كرێ به‌رپرسانی باڵای ژاپۆن بۆ رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌های دراوه‌كه‌یان، رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.
بانكی ناوه‌ندیی ژاپۆن هه‌ینی رابردوو بڵاوی كرده‌وه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له رێژه‌ی به‌های سوودی بانكیدا روو نادات و ده‌ستكاری رێژه‌كه‌ی ناكات، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو له‌وه‌ی به‌های دراوی ژاپۆن زیاتر دابه‌زێت.
له سه‌ره‌تای نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به یه‌ن 152 بوو، ئه‌وكاتیش ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند، جاری پێشتریش له ساڵی 2022 ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردبوو.
حكوومه‌ت ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دارایی و پرسی دراودا ده‌كات
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، شونیچی سوزوكی وه‌زیری دارایی ژاپۆن مانگی رابردوو باسی له‌وه كرد، هه‌ندێك هه‌نگاوی بوێرانه‌ی دارایی ده‌نێن و ئه‌مه‌ش به‌وه لێك ده‌درێته‌وه كه حكوومه‌ت ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دارایی و پرسی دراودا ده‌كات كه به بانكی ناوه‌ندی گرێ دراوه.
دوای ئه‌و لێدوانه به‌های یه‌نی ژاپۆن كه‌مێك هه‌ڵكشا، به‌ڵام دواتر پێچه‌وانه بووه‌وه، چونكه هیچ هه‌نگاوێك نه‌بینراوه.
جیاوازیی رێژه‌ی سوودی بانكی له ژاپۆن هێشتا به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری پیشه‌سازی زۆره، دوای ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له دانیشتنی چه‌ند رۆژی داهاتوویدا، به ته‌ما نییه رێژه‌ی سوودی بانكی كه‌م بكاته‌وه، به‌های یه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار زیاتر دابه‌زی.