كاتی هاتنی پارە و دابەشكردنی مووچە راگەیەنرا

:: PM:01:04:29/04/2024 ‌
وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران دەستی پێ‌ كردووە و سبەی تەواو دەبێت، رێكارەكانی ناردنی دەست پێ‌ دەكات و چوارشەم پارە دێتە ناردن.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی نیسان، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچە ئەمڕۆش بەردەوام بوو، بە ئەگەرێكی زۆرەوە سبەی كارەكانی تەواو دەبێت و ڕۆژی چوارشەم بەغدا پارەكە دەنێرێت و رەنگە بكەوێتە پێنجشەمیش .

باسی لەوەش كرد، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ڕۆژی چوارشەم بەغدا پارەكە بنێرێت و پێنجشەمیش دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەست پێ دەكات، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە بژێویی ژیانی خەڵكی لە پێش هەموو شتێك داناوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە كرد، بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ و سبەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو دەبێت، ڕۆژی چوارشەم بەغدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی حكوومەتی هەرێم.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەی هەفتەیەك زیاترە هەرێم لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا كردووە، بەڵام بەهۆی بوونی كێشە تێیدا تا ئێستە وردبینی تەواو نەبووە.



وشە - رامیار جەواد