ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، نزیكه‌ی 30% له دانیشتووانی ئێران له ژێڕ هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و نیوه‌ی دانیشتووانیش كه‌متر له ستانداردی جیهانی كالۆرییان پێ ده‌گات.
به‌پێی ستانداردی جیهانی هه‌موو تاكێك رۆژانه پێویستی به دوو هه‌زار و 100 كالۆری هه‌یه، به‌ڵام نیوه‌ی دانیشتووانی ئێران رۆژانه كه‌متر له‌و كالۆرییه ده‌خۆن و كێشه له‌وه‌دایه قه‌باره‌ی ئه‌و كالۆرییه ساڵ به ساڵ كه‌متر ده‌بێت.
هه‌مان ناوه‌ند هێڵی هه‌ژاریی بۆ خێزانێكی سێ كه‌سیی ئێرانی به 15 ملیۆن و 300 هه‌زار تمه‌ن ده‌ستنیشان كردووه
هه‌مان ناوه‌ند هێڵی هه‌ژاریی بۆ خێزانێكی سێ كه‌سیی ئێرانی به 15 ملیۆن و 300 هه‌زار تمه‌ن ده‌ستنیشان كردووه، بۆ هه‌موو ئێرانیش به هه‌شت ملیۆن و 200 هه‌زار تمه‌نی داناوه كه زۆر كه‌متره له‌و قه‌باره‌یه‌ی شاره‌زایانی ئابووری بۆ هێڵی هه‌ژاری له ئێران ده‌ستنیشانیان كردووه، باس له‌وه ده‌كرێ قه‌باره‌كه زۆر به‌رزتره.
زۆربه‌ی شاره‌زایان و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئێران، له‌وانه‌ش محه‌مه‌د باقری به‌نایی كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووریی په‌رله‌مانه، له‌گه‌ڵ موحسین پیرهادی كه جێگری لیژنه‌ی هاوبه‌شی پلانی حه‌وته‌می په‌ره‌پێدانه، ساڵی رابردوو هێڵی هه‌ژاریی له تارانی به 30 ملیۆن تمه‌نیان و بۆ شاره‌كانی تر به 20 ملیۆن تمه‌ن ده‌ستنیشان كردبوو.
خێزانه‌كانی ئێران به‌هۆی هه‌ڵاوسانی له راده‌به‌ده‌ر و گرانبوونی به‌رده‌وامی كرێی خانوو و پێداویستییه‌كانی تر، له قه‌باره‌ی خۆراكیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و خوانه‌كانیان ساڵ به ساڵ كه‌مڕه‌نگتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر به‌دخۆراكییان هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، هادی مووسه‌وی نی‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌زاره‌تی خۆشبژێویی و كاری ئێران، هاوینی رابردوو هۆشداری دا له‌وه‌ی سه‌رووی 57% له دانیشتووانی ئێران به‌دخۆراكییان هه‌یه.
سه‌رووی 57% له دانیشتووانی ئێران به‌دخۆراكییان هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی جیهانیی خۆراك، خواردنی گۆشت كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی كالۆرییه له ئێران زۆر كه‌می كردووه، خه‌ڵكی توركیا 50% زیاتر له خه‌ڵكی ئێران گۆشتیان خواردووه و دانیشتووانی هه‌ندێك وڵاتی تری وه‌ك یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌رازیل و ئه‌مه‌ریكا دوو هێنده و نیوه‌ی ئێرانییه‌كان گۆشتیان خواردووه.
هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئێرانی 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رۆژانه دوو هه‌زار و 700 كالۆری به جه‌سته ده‌گه‌یشت، به‌ڵام ژماره‌كه ساڵ به ساڵ كه‌می كردووه و ناوه‌نده‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار و 200 كالۆری.