سه‌نته‌ری میترۆ به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌كارهێنانی مافی خاوه‌ندارێتی "كۆپی رایت" بۆ سه‌ر بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌كات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌رته‌سكکردنه‌وه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌نووسی ده‌بینێت.
سه‌نته‌ری میترۆ بڵاوی كرده‌وه كه رۆژنامه‌نووسێك به ناوی به‌شدار بازیانی پێی راگه‌یاندوون، د.عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی، هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆی و دامه‌زراوه‌كه‌ی كردووه، "داوای لێكردووم كه بێده‌نگ بین ئه‌گه‌رنا بابه‌ت له‌سه‌ر خۆم و دامهزراوهكهم بڵاو ده‌كاته‌وه". هه‌روه‌ها گوتویه‌تی "بابه‌ته رۆژنامهوانییهكانمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ریپۆرت ده‌كرێت به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه دكتۆر عه‌بدوله‌تیف خۆی به خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كانمان ناساندووه له لای كۆمپانیای مێتا، ئێسته بابه‌ته رۆژنامهوانییهكانمان ریپۆرت كراون و سڕاونه‌ته‌وه".
سه‌نته‌ری میترۆ رای ده‌گه‌یه‌نێت، مافی خاوه‌ندارێتی وه‌ك ئامرازێك بۆ به‌رته‌سكکردنه‌وه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌نووسی به‌كارده‌هێنرێت، شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین. خۆكردن به خاوه‌نی بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كان كارێكی نایاسایی و نائه‌خلاقییه، پێویسته به زووترین كات ئه‌م هه‌ڵمه‌ته رابگیرێت، داواكارین لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به رۆڵی خۆیان هه‌ستن.