سبەی جەژنی كرێكارانە و ئەمساڵ 20 كرێكار لە كوردستان گیانیان لە دەست داوە

:: AM:08:56:30/04/2024 ‌
یەكی ئایاری هەموو ساڵێك جەژنی كرێكارانە لە سەرانسەری دنیا، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان ئەو یادە دەكرێتەوە كە 20 كرێكار لە كاتی كاركردن گیانیان لە دەست داوە.

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی نیسان، بەپێی ئەو داتایانەی دەست "وشە" كەوتووە، لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا 20 كرێكار بە هۆكاری جیاواز گیانیان لە دەست داوە.

ئەوەیش زانراوە ئەمساڵ 19 كرێكار لە هەرێمی كوردستان گیانیان لە دەست داوە و یەك كرێكاریش لە كەركووك و ناوچە كێشە لەسەرەكان.

لە ئامارەكەدا ژمارەی گیان لەدەستدانی كرێكارەكان بەم شێوەیەیە:
لە سلێمانی هەشت كرێكار
 لە هەولێر نۆ كرێكار 
 لە دهۆكیش دوو كرێكار

حەوت كرێكار بە حاڵەتی كارەبا گرتن، یەك كرێكار بەهۆی داڕمان، پێنج كرێكار بەهۆی كەوتنەخوارەوە، شەش كرێكاریش كەوتوونەتە ژێر ئامێرەكان و یەك كرێكاریش بەهۆی خوێنبەربوونەوە گیانی لە دەست داوە.


وشە - رامیار جەواد