سبه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه، پرسی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كراوه به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.
سایتی فه‌رمی یه‌كێتی ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی به‌ڕێوه ده‌چێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، تایبه‌ته به‌دۆخی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، مه‌كته‌بی سیاسی سبه‌ی هه‌ڵوێستێكی تر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت، چونك خه‌ریكه ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌و دیزاینه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن دانراوه شكست ده‌هێنێ.
یه‌كێتی خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌م دۆخه‌ی ئێسته و به‌و دیزاینه‌ی دانراوه، هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان به‌جۆرێكی تره، به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و لێدوانی سه‌رانی ئه‌وێ.