وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵه محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشتری میسر كۆچی دوایی كردووه كه ئه‌وكات ئیخوانییه‌كانی میسر پێیان وابوو كوژراوه، به‌ڵام ئێسته پزیشكێكی دادی میسری كه خۆی له نزیكه‌وه ئاگاداری مردنی مورسی و دۆخی ته‌ندروستیی بووه، هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشتری میسر كه له ئیخوانییه‌كانی ئه‌و وڵاته بوو، له 17ی حوزه‌یرانی 2019 له دانیشتنێكی دادگادا كه‌وت و گیانی له ده‌ست دا، ئه‌وكات ئیخوانییه‌كان پێیان وابوو ده‌ستێك له پشت مردنی مورسی هه‌بووه. به‌ڵام ئێسته ئه‌و پزیشكه‌ی دادی میسری كه له نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخی ته‌ندروستیی مورسی بووه، هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌یمه‌ن فۆده كه یه‌ك له پزیشكه دادییه گه‌وره‌كانی میسره، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "سه‌دا به‌له‌د"، روونی كرده‌وه كه هۆكاری مردنی محه‌مه‌د مورسی، نه‌خۆشی بووه كه ماوه‌یه‌ك به‌رله مردنی، تووشی نه‌خۆشیی شه‌كره بووبوو.
فۆده دووپاتی كرده‌وه، مورسی جیاله‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشیی شه‌كره بووبوو، هاوكات گرێیه‌ك له مێشكی دروست بووبوو، هاوكات ده‌ماره‌كانی دڵی ته‌سك بووبوونه‌وه. كاتێكیش له دانیشتنێكی دادگادا كه‌وت و گیانی له ده‌ست دا، به‌هۆی تووڕه‌بوونه‌وه بوو و شه‌كره و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی به‌رز بووبووه‌وه، بۆیه هۆكاری مردنی مورسی نه‌خۆشی بووه و هیچ گومانێكی تر هه‌ڵناگرێت.
دواتریش فۆده گوتی، خۆی مردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشتری میسر له كاتی دادگاییكردنیدا، به‌ڵگه‌یه‌كی روونه كه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه گوایه كوژرابێت یان هه‌ر تاوانێك به‌رانبه‌ریدا كرابێت.